نرخی نەوت دوو دۆلار و 64 سەنت بەرز بووەوە
+964
فەرمان سادق
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دوو دۆلار و 64 سەنت بەرز بووەوەو 86 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی کانونی دووەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و 64 سەنت بەرز بووەوە کە دەکاتە رێژەی 06٪.
ئەو هەڵکشانەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی بۆ هەفتەی دووەم بەردەوامە، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە لە مانگی کانونی یەکەمی رابردووەوە تا ئێستا یۆمار کرا بێت.
یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی هەڵکشانی بەهای نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خواستی وڵاتی چین کە ئێستا رۆژانە 15 ملیۆن 410 بەرمیل نەوتی خاو دەکڕێت.