پێشتر نزیكه‌ى 2000 كه‌س بوو
له‌رواندز ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مه‌ترسی بێبه‌شبوونى ده‌نگدانیان له‌سه‌ر 270 كه‌سه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى رواندز بنكه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رى ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كردووه كه پێشتر مه‌ترسی به‌شدارنه‌بوونیان له ده‌نگدان هه‌بوو، به‌ڵام به‌قسه‌ى به‌رپرسه‌كه‌یان هێشتا 270 ئه‌و مه‌ترسییه‌ى له‌سه‌ر ماوه.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م هاوڵاتیانه نه‌خوێندنه‌وه‌ى په‌نجه‌مۆره‌كه‌یان و به‌شێكیشیان تا ئێستا سه‌ردانى بنكه‌كه‌یان نه‌كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان.
وەلید محەمەد، بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن له قه‌زاى رواندز، به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ته‌واوى هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌یان ببنه خاوه‌نى كارتى ده‌نگدان و له هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش نه‌بن.
وتیشی “ئێستا له كۆى نزیكه‌ى ئه‌و دوو هه‌زار هاوڵاتیه‌ى كه پێشتر مه‌ترسی بێبه‌ش بوون له ده‌نگدانیان له‌سه‌ر بوو، ژماره‌یان بۆ 270 كه‌مبووه‌ته‌وه”.
له ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌دا نزیكه‌ى 500 هاوڵاتی دووباره په‌نجه‌مۆریان وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌ش سه‌ردانى بنكه‌یان كردووه و ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ دوارۆژه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان سه‌ردانیان بكه‌ن و بنكه‌كه‌شیان تاوه‌كو كاتژمێر 5:00ـى ئێواره كراوه ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له‌رووى ئیدارییه‌وه كۆمیسیۆنی باڵا كار له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه بكات كه نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌ن كارتى ده‌نگدان، ئه‌وا بێگومان بێبه‌ش ده‌بن له به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام ده‌شڵێت، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگه‌ى ئۆنڵاینه‌وه ناوه‌كانیان تۆمار بكرێت.
به‌پێی داتاكانى بنكه‌ى كۆمسیۆنى رواندز، له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا زیاتر له 20 هه‌زار ده‌نگده‌ر مافى ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه كه بڕیار بوو له 10.6.2024 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر دواخستنى و دیاریكردنى واده‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت.