تۆمەتباری دەستگیرکراو. فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
دووەم تۆمەتبار
“پاره‌ی خێرخوازی دزیوه و ده‌ستگیر كرا”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێكی دیكه پاره‌ی سندوقی خێرخوازییان دزیوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27.5.2024 له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە، بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو”.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوه، بۆیە هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و رادەستی دادگا دەکرێن.
جێی ئاماژه‌یه تۆمهتبارهكهی دیكه‌ی دوێنێ ئێواره ده‌ستگیر كرا.