دەوڵەمەندترین هونەرمەندانی جیهان کێن؟

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

ماڵپەڕی (New Vision) لیستی دەوڵەمەندترین هونەرمەندەکانی جیهانی بڵاوکردەوە.

مێرڤ گڕفن لە پلەی یەکەم دێت، پلەی دووەمی لەلایەن شارۆخان گیراوە و بەدوای ئەویشدا تۆم کروز دێت. 

هەندێک جار پرسیاری ئەوە دێتە مێشکمان کە ئاخۆ هونەرمەند و ئەکتەرەکان داهاتیان چەندە یاخوود چ هونەرمەندێک لە پلەی یەکەمە؟
ریزبەندی هەنەرمەندەکان بەردەوام دەگۆڕێت بە پێی چاڵاکی و گرێبەستەکانیان لەگەڵ بڕاندەکان.

مێرڤ گڕفن یەکێکە لە پێشکەشکار و ئەکتەرە ئەمریکییەکان کە لە پلەی یەکەم دێت بە کۆکردنەوەی نزیکەی یەک ملیار دۆلار. 

لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە گیراوە لەلایەن ئەستێرەی بۆلیود شارۆخان، کە کۆی سەروەتەکەی نزیکە لە 700 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. 

ئەکتەری ئەمریکی تۆم کروسی لە پلەی سێیەمی ڕێزبەندییەکە بە کۆکردنەوەی 550ملیۆن دۆلار.