خۆیان رایان کردووە

دەستبەسەر کەلوپەلی چوار راوچیدا گیرا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە بەنداوی موسڵ لە سنووری قەزای سێمێل هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک دەستی بەسەر کەلوپەلی چوار راوچیدا گرت، بەڵام راوچییەکان رایان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 24.5.2024 چوار ماسیگر لە سنووری قەزای سێمێل لە بەنداوی مووسڵ سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون، کاتێک هێزی  پێشمەرگەی  پاراستنی ژینگەی دهۆک ئاگادار دەکرێنەوە و کاتێک بۆ دەستگیرکردنیان دەڕۆن راوچییەکان رادەکەن.

موقەدەم رەمەزان سیاری، بەپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، “دەستمان بەسەر کەلوپەلی ماسیگرتن و دوو بەلەم و دوو ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری کارەبایی راوکردنی ماسی و مۆلیدە و تۆڕدا گرتووە”.

وتیشی، “تیمەکانمان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە لە سنوورەکە”.

964 دەزانێت، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 10 ماسیگر دەستگیر کراون. بەڵام ساڵی رابردوو 80 راوچی دەستگیر کرابوون.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

پڵنگە دەگمەنەکەی باتیفا سەلامەتە و لە باخچەی ئاژەڵانی ...

پڵنگە دەگمەنەکەی باتیفا سەلامەتە و لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆکە