لە ناحیەی ناڵپارێز سەرقاڵی دەرهێنانیانن

دووکەس لەناو تانکەرێکی سووتەمەنی گیریان خواردووە و غاز لێی داون

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

زانیاریی نوێکراوە لە کاتژمێر 10:30خولەک…

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک تواندراوە هەردوو کەسەکە دەربهێنن و هەردوکیشیان لە ژیاندا ماون.

وتیشی، لە ئێستادا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەوەشی خستەروو، تانکەرەکە و شۆفێرەکەی ئێرانی بوون و ئەو کەسەشی کە گاز دەکڕێت دانیشتووی ناحیەیی ناڵپارێزە.

زانیاری پێشوو…

کاتژمێر 8:10 خولەکی بەیانای ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیک ناحیەیی ناڵپارێز دووکەس بۆ بەتاڵکردنی سووتەمەنی چوونەتە ناو تانکەرەوە و غاز لێی داون و بێهۆشبوون و تا ئێستا دەرنەهێندراون.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی زۆری غازی ناو تەنکەرەکەوە ناتوانن ئەو کەسانە دەربهێنن کە لەناو تەنکەرەکەدان و ناتواندرێت ئەوە پشت راست بکرێتەوە کە ماون یاخود نا بەڵام پێدەچێت یەکێکیان گیانی لەدەستدابێت.

وتیشی، لە ئێستادا تیمەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش لەسەر رووداوەکەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کە لە ناو تەنکەرەکەدا دەریان بهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تانکەرێکی سووتەمەنی لە ملەکەوە کەوتە سەرلا

تانکەرێکی سووتەمەنی لە ملەکەوە کەوتە سەرلا