بەسڕە.. هێشتا یاری نەکراوە 62 هاندەر بوونە قوربانی

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری هاندەر لە شەوی رابردووەوە چوو بوونە ناو یاریگا بۆ شوێن گرتن، قەرەباڵغی دروست دەبێت و بەهۆیەوە 60 هاندەر بریندار دەبێت و دووانیش گیانيان لەدەستدا.

ئەمڕۆ 19ـی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەسڕە رایگەیاند: بەهۆی پاڵەپەستۆی هاندەران زیاتر لە 60 کەس بریندار دەبن و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە هێشتا حەوت کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی کەنداو لەنێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی عومان.

یارییەکە بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای “جذع النخلة” بەڕێوە بچێت.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە و دەست +964 کەوتووە، دەردەکەوێت کە بەردەم یاریگایەکە قەرەباڵغییەکی زۆری هاندەرانی لێیە.

لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ روویدا، پارێزگاری بەسڕە هۆشداری دەدات ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بێت و نەتوانرێت کۆنتڕۆڵی دەوروبەری یاریگایەکە بکرێت، ئەوا یارییەکە دوادەخەن.