شوێنه‌وار: هه‌موو ئامرازێك به‌كارده‌هێندرێت
له رێگه‌ى چه‌ند درۆنێكه‌وه چاودێری ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر له رێگه‌ى ئامرازى جیاوازه‌وه كارى پاراستن و چاودێری كردنى بۆ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ش چه‌ند درۆنێكه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى هاوشێوه‌ى ژنه نیاندرتاڵه‌كه‌ى ئه‌م ئه‌شكه‌وته له‌لایه‌ن شوێنه‌وارى هه‌رێمه‌وه، هاوڵاتیان روویان له‌و ئه‌شكه‌وته كردووه بۆ سه‌ردانیكردن و ببینى دیمه‌نه‌كانى كارى پشكنین تیایدا، یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ى دوێنێ سه‌ردانیان كردبوو، بینیبوویان چه‌ند درۆنێك له ئاسمانه‌وه چاودێرى ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌ن.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، به هه‌موو ئامراز و شێوه‌یه‌ك كارى پاراستنى ئه‌م ئه‌شكه‌وته ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چاودێری ده‌كه‌ن.
وتیشی “جگه له درۆن هێزێكی تایبه‌تیش له‌و شوێنه هه‌ن بۆ پارێزگارى و چاودیری كردنه‌كه”.
به‌قسه‌ى كه‌یفی مسته‌فا، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆى نییه له‌سنوورى ئه‌م ئه‌شكه‌وته درۆن به‌كاربهێنێت ئه‌گەر مۆڵه‌تى پێنه‌درابێت.
روونیشیكرده‌وه، زۆرجاران درۆنه‌كان بۆ وێنه‌گرتنى ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن تیمه رێگه‌پێدراوه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، به‌تایبه‌تیش كه پلانێكیان هه‌یه له‌چوارده‌ورى ئه‌م ئه‌شكه‌وته به رووبه‌رى 10 كیلۆمه‌تر مۆزه‌خانه دروستبكرێت.
ماوەیەکە تیمێکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی لە رێگەی گرێبەستێکەوە کاری پشکنینیان لەو ئەشکەوتە دەسپێکردووەتەوە ، گرێبەستەکەشیان بۆ ماوەی پێنج ساڵە.