رێکخستنەوەی چەند بازاڕێکی هەولێر. فۆتۆ: راگەیاندنی شارەوانی
رێکخستنەوە و دوورخستنەوەی مەترسییەکان
زێده‌ڕۆییه‌كانی چه‌ند بازاڕێكی هه‌ولێر لابران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر، بازاڕه‌كانی ته‌یراوه، كۆنه‌فرۆشانی هه‌ڤاڵان و فولكه‌ی زراعه رێكخرانه‌وه و پاككرانه‌وه.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22.5.2024 رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر لەلایەن تیمەکانیان، زێده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ریه‌كه له بازاڕه‌كانی ته‌یراوه، كۆنه‌فرۆشانی هه‌ڤاڵان و فولكه‌ی زراعه لابران و كاری رێكخستنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی بۆ كرا.
شاره‌وانی ده‌ڵێت ئاگاداری كاسبكاران و دوكانداره‌كان كراوه‌ته‌وه، په‌رده هه‌ڵنه‌واسن و كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌سه‌ر موڵكی گشتی و شۆسته‌كان لاببه‌ن.
له دوای سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر له 5.5.2024، هه‌ڵمه‌ته‌كانی شاره‌وانی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌ولێر به چڕی ده‌ستیپێكردووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه سووتان و رووداوی نه‌خوازراو روونه‌ده‌ن.