چارەسەری لافاو دەکات

هەولێر بۆ زستان ئامادە دەکرێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کۆبونەوەی ئاو و لافاو لە هەولێر، لە ئێستاوە حکومەتی خۆجێی پاریزگاکە کەوتووەتەخۆ.

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر کۆبونەوەیەکی تایبەت بەم بابەتە بەڕێوەچووە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی هەولێر راسپێردراون لە ماوەی 20 رۆژدا دیراسەی هۆکارەکانی روودانی لافاو بکەن، لەگەڵ ئەوەدا چۆنیەتی چارەسەرکردنی پێشکەشی وەزارەتی شارەوانی بکەن.

لە کۆبونەوەکەدا هەر یەک لە وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانی بەشداربوون.

کارزان عەبدول هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، نزیکەی 50 شوێن لە هەولێر خاڵى لاوازى لافاو بوون، بەڵام ئێستا تەنیا  کەمتر لە 10 شوێن ئەو خاڵى لاوازەیان ماوە، ئەوانیش ژێر پردی سەیداوە، شەقامی سەد مەتری نزیک فامیلی مۆڵ و چەند شوینێکی دیکەن.

وتیشی،” پاککردنەوەی مەنهۆڵ و بۆرییەکان، رێرەوەکانی ئاو و باراناوو، دروست کردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە شەقامی 30 مەتری لای ئەنجومەنی وەزیران کە ئەمساڵ جێبەجێ کرا، سەرکەوتوو بوو لە کەمکردنەوەی بەرچاوی روودانی لافاو لە زستانی رابردوودا”.

ئەوەش لە کاتیکدایە، ساڵانە لەگەڵ باران بارینى بەخوڕ لە شارى هەولێر، لە چەندین شوێن کۆبوونەوەى ئاو دورست دەبێت و هەندێ جار دەبێت بە لافاو و هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.

کۆبوونەوەی ئاو و مەترسی لافاو پردێکی شەقامی 100 مەتری دا...

کۆبوونەوەی ئاو و مەترسی لافاو پردێکی شەقامی 100 مەتری داخست

شارەوانی هەولێر بۆ شۆفێران: ئۆتۆمبێل لە ژێر جسری سەیدا...

شارەوانی هەولێر بۆ شۆفێران: ئۆتۆمبێل لە ژێر جسری سەیداوە رامەگرن