شیروان عەبدوڵا

“من کۆن دەبم و هەوادارەکانم دەمهێننەوە ناو ساحەکە”

+964

دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەندی میللی ناسراو شیروان عەبدوڵا لە 964ەوە بۆ یەکەمجار باس لە چیرۆکی ئەو گۆرانیە دەکات، کە دوای 21 ساڵ لە وتنی لە سۆشیال میدیا هەرای ناوەتەوە و دەشڵێت، ئەگەر من کۆنیش بم هەوادارانم دەمهێننەوە ساحەکە.

گەنجێک لە سۆشیال میدیا لە گرتە ڤیدیۆییەکدا گۆرانی سۆز دڵی بێ ئاگای شیروان عەبدوڵا دەڵێتەوە، کە بەرلە 21 ساڵ لە دانیشتنێک لەگەڵ گۆران ئینزبات تۆماری کردووە، بەڵام بەجۆرێک کاردانەوەی دەبێت شیروان عەبدوڵا بڕیار دەدات لەگەڵ کوڕەکەی دیاکۆز نوێی بکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 شیروان عەبدوڵا وتی، “من سوپاسی هەوادارانم دەکەم، کە کۆن دەبم دەمهێننەوە ناو ساحەکە و گۆرانیەکانم دەدەنەوە بە گوێی جیلی نوێدا، هەربۆیەش نوێی دەکەمەوە لەگەڵ کوڕەکەم”

شیروان عەبدوڵا لە قسەکانیدا باس لەوەش دەکات کە خۆشەویستی ئەم سەردەمە بەراورد بە سەردەمی ئەو گۆرانیە زۆر ئاسانە و ئەو کات قورس بووە، چونکە تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبووە.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

شێروان عەبدوڵا ئازاد کرا

شێروان عەبدوڵا ئازاد کرا