پەلەوەرە جوانەکان نمایشکران
ئەو مریشکەی سێ ساڵە یەکەمە سێ نەوەی خستووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمشەو لە هەولێر نمایشی پەلەوەرری جوانی کرا، لە هۆڵێک پەلەوەرە جوانەکانی کوردستان کۆکرانەوە و ئامادەكارییان دەستپێکرد بۆ فێستیڤاڵی ساڵانەی پەلەوەری جوانی کوردستان.
بێجان مەجید، خاوەن پەلەوەر و ئەو مریشکەیە کە ماوەی سێ ساڵە پلەی یەكەمی بە دەستدەهێنێت ئەو قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “دەمەوێت بەنەوەیی ئەو مریشكە بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانە بكەم، ئەو مریشكەی من 70خاڵی هەیە لە لاشەی مەرجەكانی بوون بە یەكەمی تێدایە و نەوەكانیشی جوانترن لەخۆیی”.
فێستیڤاڵی ساڵانەی پەلەوەر لەمانگی 12ی هەمووساڵێک ئەنجام دەدرێت، بەقسەی سەرۆكی رێكخراوی گرینگیدان بە پەلەوەر جەلال محەمەد شێخانی بێت بۆ 964، “فێستیڤاڵە ستانداردی جیهانیە و دەیانەوێت بەجیهان بڵێن، كوردیش پەلەوەرەی جوانی هەیە، هەربۆیە مەوداری کارمان فراوان کردووە و لەسەرتاسەری عێراق ئەنداممان هەیە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا