مەكگۆرك لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانی كۆبووەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی كانوونی دووهم، برێت مەكگۆرك نوێنهری كۆشكی سپی بۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست و باكووری ئهفریقا، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و گفتوگۆیان دەربارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی كرد.
ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، مەسعود بارزانی ئامادەی حزبەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەربڕیوە.
پاش كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، برێت مەكگۆرك لە مەكتەبی سیاسی له ههولێر، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە.
میدیاكانی نزیك لە یەكێتی لە بارەی كۆبوونەوەكەوە نوسیویانە، بۆ قسەكردن لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییە، بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە مەكگۆرك كردووە.
هاوكات دوێنێ مەكگۆرك لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان له ههولێر و سەرۆك وەزیرانی عێراق له بهغدا كۆبووەوە.