پاسپۆرتی روسیای هەیە
پشیلەیەکی دەگمەن براوەتە فێستیڤاڵی ڤێتێرنەری پەیمانگەی شەقڵاوە
964+
ئاکام غەفور – شەقڵاوە
پشیلەیەکی دەگمەن براوەتە فێستیڤاڵی ڤێتێرنەری پەیمانگای شەقڵاوە و خاوەنەکەی دەڵێت، پاسپۆرتی روسیای هەیە و نرخەکەی نزیکەی یەک هەزار و 500 دۆلارە.
محەمەد سمکۆ، خاوەنی پشیلەکە بە 964ـی راگەیاند، لە روسیاوە پشیلەکەیان بەتایبەت داوا کردووە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوشێوەی نییە.
بە وتەی خاوەنەکەی، نرخی بێچووی ئەو جۆرە پشیلەیە دەگاتە 600 دۆلار.
پێداچوونەوە: هاوبەش