ئه‌مڕۆ 126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22.4.2024 یادی 126 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردییه، كه له لایه‌ن میقداد میدحەت بەدرخان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به ناوی رۆژنامه‌ی “كوردستان” بڵاوكرایه‌وه و میدیاكارانی كورد به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
“كوردستان” یەکەم رۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە 22ی نیسانی 1898 لە قاهیره چاپ کرا، دەستپێکی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان وەک خەباتێکی نەتەوەیی و رۆشنبیری ده‌نرخێنرێت، ئێستاش كورد خاوه‌ن ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی و سه‌دان ده‌زگه‌ی میدیایی و رۆژنامه‌وانییه له هه‌ر چوار پارچهیدا.
ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له لایه‌ن حکومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەک سەرەتای کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی قبوڵ کراوە.
رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ کاری میدیا بەفەرمی هەڵوەشێندرایەوە
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامێكیدا ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات یارمه‌تیده‌ری رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت.
رۆژنامەی “كوردستان”ی به‌درخانییه‌كان، 31 ژمارەی لێ دەرچوو، بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو، یەکەم ژمارەی بە کوردیی کرمانجی دەرچوو، بەڵام لە چوارەم ژمارەوە ھەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی تورکیش بڵاودەکرایەوە.
رۆژنامەکە بە خۆڕایی بڵاودەکرایەوە و بەرھەڵستیی دەسەڵاتی عوسمانیی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.
هه‌ر به‌ھۆی ئه‌وه‌ی دژایەتیی لایەنی عوسمانی ده‌كرد، رۆژنامه‌كه له ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی قه‌ده‌غه كرا، بەڵام بە شێوەی قاچاغ دابەش دەکرا، بۆیه رۆژنامەکە ژمارەکانی دواتری لە چەند شارێکی جیا چاپ کران، لە دوای قاھیرەش لە شارەکانی جنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپ کراون.
رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی دوای 126 ساڵ، به چه‌ندان قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و دیجیتاڵ میدیادا، تاڕاده‌یه‌كی باش توانیویه‌تی هه‌نگاو بنێت، به تایبه‌تی له رووی ته‌كنیكییه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئازادیی راده‌بڕین، به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و رێگری لە رووماڵکردن، پێشێلکاری و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان، هێشتا كێشه و به‌ربه‌ستی زۆر لە بەردەم رۆژنامەنووسانی کورددا هه‌یه.