چه‌ند زانكۆ به‌شدارن؟
پاڵه‌وانیه‌تیی زانكۆكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكه ده‌ستیپێكرد
964+
شڤان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 21.4.2024 پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی باسكه‌ی زانکۆکانی هەرێمی كوردستان له زانکۆی زاخۆ دەستیپێکرد و سێ زانكۆ به‌شدارییان تێدا كردووه.
بڕیاره ركابه‌رییه‌كان تا رۆژی 24ی ئه‌م مانگه بخایه‌نێت.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ته‌نیا سێ زانکۆ به‌شدارن، ئه‌وانیش زانكۆكانی ( زاخۆ، دهۆک، سەڵاحەدین).
رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به 964یان راگه‌یاند، زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان به هۆكاری جیاجیا به‌شدارییان نه‌كردووه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی پێشتری باسكه‌ی زانكۆكانی كوردستاندا، زانکۆی زاخۆ پێنج جار بووه‌ته پاڵه‌وان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا