بووه‌ته گوندێكی كشتو‌كاڵى
له گوندێكی ئاكرێ هه‌تا چاوبڕكا پیاز چێندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سنوورى قه‌زاى ئاكرێ رووبه‌رێكی زۆرى زه‌وى به پیاز چێندراوه، كشتو‌كاڵى ئاكرێش ده‌ڵێت، گونده‌كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كشتو‌كاڵى وه‌رگرتووه هه‌موو پێداویستییه‌كى كشتوكاڵكردنى هه‌یه.
گوندى کیشکی، سه‌ر به ناحیه‌ى گردەسێنه له ئاكرێ، رووبه‌ره‌كه‌ى به نزیكه‌ى هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وى ده‌بێت كه تێیدا 740 دۆنمى زه‌وى كشتوكاڵییه و زیاتر له 700 دۆنمیش له زه‌وى به‌رده‌ڵان پێكهاتووه.
فازڵ ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى وت، ئه‌و پیازهى ئه‌مساڵ له‌و گونده چێندراوه له كاتێكی زوودا جوتیاران چاندوویانه و ئێستا به‌شێكی هاتووەته به‌رهه‌م.
وتیشی “به وردى نازانین چه‌ند دۆنم چێندراوه، به‌ڵام رووبه‌رێكی زۆرى ئه‌م گونده كراوه‌ته پیازى جۆراوجۆر”.
دوو جۆر به‌رهه‌مى پیاز له گوندهکەدا هه‌یه، یه‌كه‌میان وه‌ك پیازى ته‌ڕ ده‌خرێته بازاڕه‌كان و دووه‌میشیان وه‌ك سه‌لك و كشتوكاڵ پێشبینى ده‌كات به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیان سه‌دان تۆن بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، گوندى كیشكی 18 بیری ئیرتیوازى بۆ لێدراوه و بۆ كشتوكاڵكردن هیچ كێشه و گرفتێكیان بۆ ئاودان نییه.