کچە پاڵەوانەکە
بە تەمەنێکی کەمەوە قورساییەکی زۆری بەرزکردەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
کچێکی هیندی خەڵکی پانچکولای تەمەن 9 ساڵ کە کێشی 25 کیلۆگرامە، 75 کیلۆگرامی بەرزکردەوە و سەرنجی میدیا جیهانییەکانی بۆ لای خۆی راکێشا.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ئارشیا گۆسوامی، کچە یاریزانە 9ساڵانەکە ژمارەی پێوانەیی ئاسیای شکاندوە و بۆ ئەمجارە 75 کیلۆگرامی بەرز کردەوە.
ئەو کچە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە 700 هەزار فۆڵۆوەری هەیە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە کێشی 75 کیلۆیی بەرزدەکاتەوە و نووسیویەتی: “بچووکترین و بەهێزترینی هیندستانم”.
باوکی یارشیا دەڵێت: من خاوەنی هۆڵێکی لەشجوانیم، لەکاتی پەتای کۆرۆنادا بوو من و دایکی کە ئارشیای کچمان ئارەزووی وەرزشکردنی هەیە، هەروەها کچەکەم لە کتێبی تۆمارەکانی هیندستاندا وەک ( بچووکترین وەرزشوان لە بەرزکردنەوەی قورسایی) بۆ یەکەمجار لەساڵی 2021 ناوی نووسراوە و ئەوکات تەمەنی 6ساڵان بوو و 45 کیلۆگرامی بەرز کردەوە.