لە هەڵەبجە
پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر بە سیستمی زیرەک جێبهجێدهكرێت
964+
عومهر فهتاح – ههڵهبجه
بڕیارە رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر بە سیستمی زیرەک جێبەجێبکات ئەمەش وەک دەستگیرۆیی بۆ ئەندامە ژنەکانی رێکخراوەکە.
پڕۆژەکەی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بهپاڵپشتى دارایی بەڕێوەبەرایهتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە.
مەبەست لە پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر بە سیستمی زیرەک ئەوەیە، پرۆسەکانی هەڵهێنان و بەخێوکردن و دیاریکردنی پلەی گەرمی و پێدانی خواردن هەمووی بە ئەلیکترۆنی دەبێت و دوورە لە دەستکاری مرۆڤ.
فریاد نهجمهدین بەڕێوەبەری فهرمانگهى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە به 964ى وت، دەستگیرۆیی تەواوی ئەو ژنانە دەبین کە پڕۆژەی پەلەوەریان هەیە و فێردەبن چۆن پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنان پەرە پێ بدەن.
بڕیار وایە لەسەرەتادا 50 کەس کە خاوەنی پڕۆژەن راهێنانیان پێ بکرێت، دوای ئەوە پاڵپشتی دارایی دەدرێتە 15 ژنی خاوەنکار.
بەهجەت رەحمان، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی رێکخراوی کەمئەندامان بۆ 964 وتی، ئەو 50 کەسەی بەشداری راهێنانەکە دەکەن هەموویان کەمئەندامن، بەڵام پڕۆژەکە بۆ هاندانی ژنانی کەمئەندامە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی