ده‌ڵێن چووته‌ سلێمانى

پێنج رۆژه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵى قه‌زاى كۆیه‌ ون بووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ پیاوێكی قه‌زاى كۆیه‌ له‌ ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، براكه‌شی ده‌ڵێت، هه‌واڵیان پێداوین چووبێته‌ سلێمانى.

كه‌سه‌ ونبووه‌كه‌ ناوى شێروان سابیر رەسوڵ، ته‌مه‌ن نزیكه‌ى 50 ساڵە و له‌ رۆژى 28.3.2024 ونبووه‌.

شۆڕش سابیر، براى كه‌سه‌ ونبووه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، دوێنێ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوون كه‌ چووه‌ته‌ سلێمانى و به‌ نیازن ئه‌مڕۆ به‌دوایدا بچن.

وتیشی “براكه‌م نه‌خۆشی مێشك و ده‌مارى هه‌یه‌ و له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1986 به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى حكومه‌تى پێشووى عێراق تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت كۆنتڕۆڵى خۆی بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد تا پێش ساڵى 2014 چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ون بووه‌، به‌ڵام دۆزراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌مجاره‌ش لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له‌ ونبوونى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

كه‌سوكارى ئه‌م كه‌سه‌ ونبووه‌ ئه‌م ژماره‌ موبایلانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بیندرا، په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن:

07734214839

07501212682

قەڵادزێ.. دوو کچ ونبوون

قەڵادزێ.. دوو کچ ونبوون