نرخی دۆلار به‌م ئێواره‌یه‌ به‌ چه‌نده‌؟

بانكی ناوه‌ندی 252 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی ناوەندی عێراق، ئه‌مڕۆ یەکشەممە فرۆشی دراوی دۆلاری راگەیاند، کە نزیکەی 252 ملیۆن دۆلارە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، بە پێی نرخی فه‌رمی كه‌ 1310 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك.

داتاکانی بانکەکە دەریانخستووە کە کۆی گشتی پارەی نەختینەی ناوخۆیی 13,310,000 دۆلار بووە، لەکاتێکدا کۆی گشتی بڕی گواستنەوەکانی دەرەوە کە حەواڵە و قەرز لەخۆدەگرێت، 239,109,928 دۆلار بووە، کۆی فرۆشتنیش 252,419,928 دۆلار بووە.
له‌گه‌ڵ فرۆشی ئه‌و بڕه‌ی دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی، ئێستا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی دراوی عێراق به‌م جۆره‌یه‌:

هه‌ولێر 146.850
دهۆك 146.950
به‌غدا 146.800
سلێمانی 146.950.