ناوەندێک دابینی کرد

لە کەرکوک 175 منداڵ بوون بە خاوەن جلی جەژن

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

ناوەندێکی خێرخوازی لە کەرکوک، وەک هاندانی سەرمایەداران و دابینکردنی پێداویستی جلی جەژن بۆ منداڵان، توانی 175 منداڵ بکات بە خاوەنی جلی جەژن.

ناوەندەکە زیاتر کار بۆ خزمەتکردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، توشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 30.3.2024، دیار وریا لە ناوەندی چەتر بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن بە 964ـی وت، ماوەی شەش ساڵە، بە رێکار و کاری جیاواز هەڵمەتیان هەیە بۆ ئەو منداڵانەی خانەوادەکانیان داهاتیان کەمە، تا پێش جەژن لە هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربان جلوبەرگیان بۆ دابین بکەن.

بە قسەی ئەو بێت، هەڵمەتەکەیان بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت، کەمئەندام، منداڵی شەهید و پێشمەرگە و سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە بووە بەبێ جیاوازی، پارەی هەڵمەتەکەش لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابینکراوە، هەروەک مۆڵێک لە شارەکە، داشکاندێکی گەورەی بۆیان کردووە، تا زۆرترین منداڵ سوودمەندببن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوکاندارێک جل دەبەخشێتە ئەوانەی توانای کڕینی جلی جەژن...

دوکاندارێک جل دەبەخشێتە ئەوانەی توانای کڕینی جلی جەژنییان نییە

پێشبینیکارێک: نزیک لە جەژن بارانبارین دەستپێدەکات

پێشبینیکارێک: نزیک لە جەژن بارانبارین دەستپێدەکات