"پێویستە پەلە بکرێت"

سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکیان بینی

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆك کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی وڵاتەکەی کۆبوەوە و پێی وتووە، “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.3.2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد لە بەغدا و لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراقی بینی و کۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا لەتیف رەشید بە وەزیری دارایی وتووە، دواکەوتنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمدا هەبووە.

“پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی”، لەتیف رەشید وای وتووە.

بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو، ژمارەیەك دۆسیەی ئابوری و دارایی تاووتوێ کراون و سەرۆك کۆماری عێراق ئاماژەی بە گرنگی گرتنەبەری پلانی ستراتیژی مۆدێرن کردووە، کە ئاستی ئابوریی عێراق گەشەپێبدات و کار بۆ دەستەبەرکردنی لایەنی دارایی حکومەت و هاووڵاتیان بکات.

لەو کۆبوونەوەدا، سەرۆكی عێراق چاوی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانی بووە و وتویەتی، بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی ساڵی 2024 و پاڵپشتیکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حکومەت دەکەن، سەرەڕای ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی وەبەرھێنان و ھەوڵدان بۆ ئامادەکردن و دەرکردنی یاسا.

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی پێشمەرگە و ئاسایشی نەنارد

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی پێشمەرگە و ئاسایشی نەنارد

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی راگەیاند و موچەی مانگی شوب...

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی راگەیاند و موچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت