لە کەرکوک

تەرمێک لەناو زەویەکی کشتوکاڵیدا دۆزرایەوە

964+
ژووری هەواڵ

لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی کوشتنى کەسێک دەستگیرکران کە تەرمەکەیان لەناو زەوییەکى کشتوکاڵیدا شاردبووەوە.

عەمید میقداد میری، وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانامەیکدا بڵاویکردۆتەوە کە چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی رفاندن و کوشتن و ناشتنی هاوڵاتییەک لە زەویەکی کشتوکاڵیدا لە داقوق، دەستگیرکراون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی بەرەنگاربوونەی تاوان لە کەرکوک بەرێگای بەدواداچوون و سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری دەستیان بە ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکان گەیشتووە.

لەدوای دەستگیردنی چوار تۆمەتبارەکە و دانپێدانیان بە تاوانەکە، دەرکەوتووە کە بەهۆی کێشەی خێزانی ئەم هاوڵاتییەیان کوشتووە.

تۆمەتبارەکان بەپێی بەندی 31 لە ماددەی 406ـى یاسای سزادانى عێراقی، راگیراون.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچو...

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو