دوو ئۆتۆمبێل لە ژێر داروپەردووی لافاوەکەی دهۆک دۆزراونەتەوە
ئەم دوو ئۆتۆمبێلە هی کێیە بێت بیانباتەوە
+964
زەید کۆچەر -دهۆک
، کاریگەری لافاوەکەی دهۆک لە رۆژی دووەمیدا زیاتر دەردەکەوێت، گەڕەکی بەڕۆشکێ یەکێکە لەو گەڕەکانەی زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ئەوەی نامۆیە دوو ئۆتۆمبێل لافاو گەیاندونی بەو گەڕەکە و کەس نازانێ کێ خاوەنیانن.
پەیامنێری 964 لە دهۆک چووە سۆراغی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە دەکات، خەڵکی گەڕەکەکە هەر ئەوەندە دەزانن، کە لافاوەکەی تونێلی نزارکێ بۆ ئەوێ رایماڵیون، ئێستا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە و بە پەیامنێری 964 دەڵێن خاوەنەکەیمان بۆ بدۆزەرەوە.
پیاوێکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت لە هەموو ژیانمان لافاوی وا گەورە و زیانبەخشم نەدیوە.