بەرهەمی رۆژانەی نیو تۆنە

گوڵەبەڕۆژەی ئامێدی بێ رکابەرە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

کارگە تاقانەکەی گوڵەبەڕۆژەی قەزای ئامێدی بێ رکابەرە لەهەناردەکردنی بەرهەمەکەی، خاوەن کارگەکەش دەڵێت، رۆژانە نیو تۆن بەرهەم دەهێنن.

لە قەزای ئامێدی تەنیا یەک کارگەی دروستکردنی گوڵەبەرۆژ هەیە، یەک کیلۆی گوڵەبەڕۆژەی ئامێدی بە پێنج هەزار دینارە.

پرۆسەی دروستکردنی گوڵەبەڕۆژە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، سەرەتا گوڵەبەڕۆژەکە دەشۆردرێت و دواتر لەناو ئاو و خوێدا بەجێدەهێڵرێت، دوای کوڵاندن و وشککردنەوەی لە ئامێرێکی تایبەتدا وەک قۆناغی کۆتایی سوردەکرێتەوە.

نەشوان ئامێدی خاوەنی کارگەی گوڵەبەڕۆژەیە بە 964ـی وت، گوڵەبەڕۆژەی ئەوان لە دەڤەری بادینان بەناوبانگە، زیاتر لە 37 ساڵە خەریکی دروستکردنی گوڵەبەڕۆژەن.

وتیشی، کارگەکە نزیکەی حەوت ساڵە لە دەڤەری ئامێدییە و رۆژانە لایەنی کەم نیو تۆن گوڵەبەڕۆژە بەرهەم دەهێنن، دوو جۆر گوڵەبەڕۆژەیان هەیە گوڵەبەڕۆژەی خوماڵی و گوڵەبەڕۆژەی چینی.

ئاماژەبەوەشکرد، رۆژانە گوڵەبەڕۆژە هەناردەی قەزا و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەروەها مانگانە هەناردەی وەڵاتانی دەرەوەی وەک هۆڵەندا و ئەڵمانیای دەکەن.

قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆکە، ئامێدی بەناوبانگە بە بەرهەمی خوماڵی و زۆربەی بەرهەمەکانیشی هەناردەی شارەکان و دەرەوەی وەڵات دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چاندنی گوڵەبەڕۆژە لە دەشتی بیتوێن 93% کەمیکردووە

چاندنی گوڵەبەڕۆژە لە دەشتی بیتوێن 93% کەمیکردووە