هەواڵەکانی ئەم دوای نیوەڕۆییە

شایەتحاڵێک دیمەنی بینینی سەدام دەگێڕێتەوە

ژووری هەواڵ

36 ساڵی رەبەق تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لەو گەورە کارەساتانەی بەسەر کورددا هات، رۆژی 16ی سێ 1988 بەعس هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و پێنج هەزار کەسی بێگوناه شەهیدبوون.

سەدام زەلیل بوو، ئەو جارەی بینیم گوێم لێبوو دەیوت زوڵمم لێ دەکەن و جلەکانیان دڕاندووم، ئەمە قسەی میران نەجاتە کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی وەک وەرگێڕی کەیسی هەڵەبجە کاری کردووە.

هەفتەی پێشوو وترا بەتەمەنترین ژنی عێراق و جیهان لە تەمەنی 124یدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بێت، بە تەمەنترین ژن خەڵکی شنگالە و هێشتا لە ژیانداماوە.