تانکەرێکی دابەشکردنی نەوت - فۆتۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
نزیکەی 252 ملیۆن لیتر دابەشکراوە
دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە
توانا نەقی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تا رۆژی 12.3.2024 نزیکەی 252 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کردووە.
ئامارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەرێم چەند لیتر نەوت دابەشکراوە.
دابەشکردنەکە بەشێوازێکە، هەولێر، نزیکەی 96 ملیۆن لیتر، سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 102 ملیۆن لیتر و دهۆک نزیکەی 54 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 258 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەند بوون و دەکاتە رێژەی زیاتر لە 97%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.
دابەشکردنەکە بە رێژەی سەدی بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیە:
هەولێر: نزیکەی 100%
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 97%
دهۆک: نزیکەی 96%
جگە لەو نەوتەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم دابەشیکردووە، وەزارەتی نەوتی عێراقیش تا رۆژی 12.3.2024 نزیکەی 45 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بەسەر چوار پارێزگاکەدا دابەشکراوە.