ئێستا لە کوێن؟

باڵەخانەیەک بۆ دادگای ئامێدی دروست دەکرێت

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

بڕیارە ئەم مانگە دەست بە دروستکردنی بینایەک بۆ  دادگای قەزای ئامێدی بکرێت.

لە قەزای ئامێدی سێ دادگا هەیە، یەکێکیان لە ناو بینای قایمقامیەتە، دوو دادگای دیکە لە ناحیەکانی دێرەلوک و سەرسنگن.

وارشین سلێمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە 964ی وت، بڕیار دراوە بە دروستکردنی باڵەخانەیەک بۆ دادگای قەزای ئامێدی، ماستەر پلانەکە تەواو بووە، ئەو مانگە دەست بە دروستکردنی بیناکە دەکرێت، لە ماوەیەکی کەمیشدا تەواو دەبێت.

وتیشی، زەویمان دیاری کردووە بۆ دادگاکە و بودجەی بۆ تەرخان کراوە، بینای دادگاکە لەسەر رووبەری دوو هەزار مەتر دروست دەکرێت، یەک ملیار و 50 ملیۆن دینارە تێچووی دروستکردنی دەبێت.

ئاماژە بەوەش کرد، نزیکەی 10 ساڵە دادگای ئامێدی لە ناو بینایەی قایمقامیەتی ئامێدییە، بەڵام لەمەودوا بینایەکی تایبەتیان دەبێت.

قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکە، خاوەن شەش ناحیە و پێنج کومەڵگە و 358 گوندە، بەڵام 206 گوند چؤڵکراون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو مانگە نەخۆشخانەی قەزای ئامێدی پزیشکی ددانی نییە

دوو مانگە نەخۆشخانەی قەزای ئامێدی پزیشکی ددانی نییە