زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران نزیكه‌ی چوار ده‌فته‌ر دۆلاره
964+
شیراز عه‌بدوڵا
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگرێك له دوكانێكی بازاڕی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، به قسه‌ی خاوه‌نی دوكانه‌كه 40 هه‌زار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئاگره‌كه له دوكانێكی قوماش و جلوبه‌رگی ژنان روویداوه، هێشتا هۆكاری ئاگره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام كاروان میراوده‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی وت، “هۆكاره‌كه‌ی زانراوه”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ش بۆ 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، نزیكی كاتژمێر 8:00ی به‌یانی هه‌واڵیان پێداوه ئاگر له دوكانه‌كه‌ی هه‌ڵگیرساوه و به‌م هۆیه‌وه زیانی چوار ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ركه‌وتووه.
وتیشی، زیان له دوكانی دراوسێیهكانیشی كه‌وتووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كه‌م.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا