لە سلێمانی
200 ئەندامی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان بوون بە خاوەنی شوقەی نیشتەجێبوون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان تیروپشکیان بۆ شوقەکانی (شا ستی) ئەنجامدا کە ژمارەیان 200 شوقەیە.
یەکێک لەو هاوڵاتیانەی شوقەی بۆ دەرچووە ژنێکە دەڵێت، 18 ساڵە کرێچیم و باری ژیانم پەیوەندیدارە بەو موچەیەی وەردەیگرم بۆیە خۆشحاڵم ئەو شوقەیەم وەرگرتووە.
کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان مەرجی بۆ ئەو ئەندامانەی کۆمەڵەکەیان ئەوەیە، هەر ئەندامێک یەکەی بەناو بێت شوقەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.