حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
ئیسرائیل مزگەوتی ئەقسا تەلبەند دەکات و ئاڵای سوید لە حەوشەی ناتۆ هەڵکرا
964+
ژووری هەواڵ
لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و 157-ەمین رۆژی شەڕ، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین دەڵێت، ئیسرائیل حەوت کوشتارگەی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەزە ئەنجامداوە بەو هۆیەوە 67 کەس کوژراون و 106 کەسیش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەلەستین رایگەیاندووە بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 1967ەوە، سوپای ئیسرائیل تەلی دڕکاوی لەسەر سیاجەکەی تەنیشت مزگەوتی ئەقسا لە ناوچەی باب ئەلئەسبات داناوە.
هەر سێ وڵاتی روسیا و چین و ئێران لە کەنداوی عومان و دەریای عەرەبی مانۆڕێکی سەربازیان دەستپێکردووە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیان, ئەو مانۆڕە هاوبەشانە بەناوی “ پشتێنەی ئاسایشی دەریایی 2024” کەشتی جەنگی و فڕۆکە تێدا بەشدارن.
12 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل رایانگەیاند، تەلئەبیب پابەند نەبووە بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ چوونە ناوەوەی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەزە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی ئاڵای سوید لە گۆڕەپانی هاوپەیمانی ناتۆ لە بڕۆکسل هەڵکرا و وەک 32-مین وڵاتی ناتۆ ناسێنرا.