دوو قوتابی لە سلێمانی

گیراوە”یەکیان دروستکردووە وەک مرۆڤە و دەبێت لەگەڵیدا نەرم و نیان بیت “

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە قوتابخانەیەکی سلێمانی، دوو قوتابی لە تێکەڵەی ژمارەیەک ماددە گیراوەیەکیان دروستکردووە، کە دەبێت وەک مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، کاتێک پەستانی دەخەیتەسەر ئەویش مامەڵەی رەق دەبێت، بەڵام لە بێ پەستانیدا شلە.

دەرئەنجامی ئەو گیراوە بە جۆرێکە، ساردی و گەرمی لە هەردوو مامەڵەکەیدا بەکارنەهاتووە، بەڵکو لە هەمان کاتدا بە رەقی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت گیراوەکە، وەڵامدانەوەی رەقە و بە ئاسانی ناتوانی دەستت لەگەڵیدا تێکەڵ بکەیت، بەڵام بە نەرمونیانی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، ئاسان دەتوانی گیراوەکە بەدەست هەڵبگری.

محەمەد ئیبراهیم یەکێکە لە قوتابییەکان، ئەو دەڵێت، ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە، بە مرۆڤەکان بڵێین مامەڵەتان نەرمونیان بێت، بەرامبەرەکەتان کارەکەتان بۆ دەکەن، ئەگەر مامەڵەتان رەق بوو، ئەوە هیچ کام لە مرۆڤەکان ئەو کارەمان بۆ ناکەن.

زانیاری زیاتر لە کورتە ڤیدیۆییەکەدایە، کلیک بکە؛

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا