رووداوەکە چۆن بووە؟

ئەو کەسەی دوێنێ شەو لە سلێمانی کەسێکی کوشت دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند، کە دوێنێ شەو لە گەڕەکی شاری سلێمانی دراوسێیەکی خۆی کوشت.

دەزگاکە ئەمڕۆ هەینی 8.3.2024 بڵاویکردووەتەوە، دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر بەسەر رووداوەکەدا توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستبەسەر ئەو چەکەشدا بگرن کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دواتر بە پێی تایبەتمەندیی کەیسەکە تۆمەتبارەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە.

شەوی رابردوو لە میران سیتی کە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی، دوو دراوسێ لەسەر شەڕی منداڵ دەبێتە دەمەقاڵییان و بەم هۆیەوە کەسێک کوژرا.

ئەوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەوانەی شەڕەکەیان کردووە دراوسێی یەکترن، بەهۆی شەڕی منداڵان، باوکی یەکێک لە منداڵەکان چووەتە سەرماڵی ئەوەی دیکەیان و برینداری کردووە، ئەو کەسەی بریندار بووە تەقەی کردووە و کوڕێکی ئەو کەسەی کوشتووە، کە چووەتە سەر ماڵەکە”.

بەهۆی دەمەقاڵێ لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک کوژرا

بەهۆی دەمەقاڵێ لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک کوژرا