لە گوندی چەرداغلوو
گەڵابەیەک خۆی کێشاوە بە هاوڵاتییەکی تەمەن 76 ساڵە و گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەنزیک گوندی چەرداغلووی ناحیەی تازە، گەڵابەیەک خۆی کێشاوە بە هاوڵاتییەکی تەمەن 76 ساڵەی خەڵکی گوندەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تازە بە 964ی وت، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی گوندی چەرداغلووی سەر بە ناحیەی تازەیە، ئەو پیاوە لەشەقامەکە بووە، بارهەڵگرێک خۆی پێدا کێشاوە و هەر ئەو کاتە گیانی لەدەستدا بوو.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس دەڵێت، لەلایەن پۆلیسەوە تەرمەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی تازە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی تازە کردووە.
گوندی چەرداغلوو سەر بەناحیەی تازەیە و دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی تورکمانن.