خوانێکیان بۆ رێکخراوە
منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتانی سلێمانی شیرینی شەوی بەراتیان وەرگرت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە خانەی بێ سەرپەرشتانی سلێمانی بەشی کوڕان دیاری شەوی بەرات دەدرێتە منداڵانی خانەکە و هاوکات چەند چاودێرێک لەگەڵ منداڵەکان دەچن بۆ کۆڵانان تا نوقڵانەی شەوی بەرات وەربگرن.
کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “جگە لەوەی ئەمشەو چوارجۆر شیرنیان پێ دەدەین، ئێوارە خوانێکیشیان بۆ رێکدەخەین”.
ئەوەشی وت، “ئەوەی لەم خانەیە بۆ منداڵان کراوە بەدەگمەن منداڵی خانەوادەیەکی دەوڵەمەند بۆ منداڵەکەی دەکات”.
یەکێک لەو منداڵانەی لە خانەکە دەمێنێتەوە دەڵێت، “دڵم خۆشە ئەمشەو نوقڵێکی زۆر کۆدەکەمەوە”.