لەنێوبرا

بازرگانێک هەوڵیداوە مەمکە مژەی خراپبوو بهێنێتە هەرێم

ژووری هەواڵ

تیمە تەندروستییەکانی گومرگی راپەڕین رێگریان کردووە لە هاتنەناوەوەی 310 کیلۆ میوەی وشککراوە و 12 کارتۆن مەمکەمژە کە لە ئێرانەوە براوەتە دەروازەکە بە مەبەستی ساغکردنەوەیان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.

جەوهەر رەسول، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەر کەلوپەلێک یان خواردنێک کە دەستیبەسەردا دەگیرێت خاوەنەکەی ئاگاداردەکرێتەوە، کە لە ماوەی حەوت رۆژدا بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاوردەی کردووە، ئەگەرنا لەناودەبرێت.

میوە وشککراوەکان و مەمکەمژەکان بە چەند جارێک لە دوو مانگی پێشوودا دەستیانبەسەردا گیراوە و ئەمڕۆ سێشەممە 20.2.2024 بە شۆفڵ لە شوێنێکی دوورەدەست لەناوبران.

دواین جار لە کۆتایی مانگی رابردوو، لیژنەى لەناوبردنى کەلوپەلى بەسەرچوو و تەلەفکراو لە گومرگى راپەڕین، زیاتر لە دوو تۆن پسکیتى ئێرانییان لەناوبرد، کە رێکەوتیان لەسەر نەبوو.