ئاگاداری خۆتان بن
به‌شێكی قه‌ڵای هه‌ولێر رووخا
964+
شۆڕش هه‌ركی
به‌شێكی بچووك له قه‌ڵای هه‌ولێر، له دیوی دواوه و به ئاراسته‌ی سینه‌ما سیروان، به‌هۆی بارانه‌وه رووخاوه و به‌رد و گل كه‌وتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رده‌كان زیانی به ئۆتۆمبێلێكیش گه‌یاندووه.
ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین له‌و چه‌ند رۆژه، كه هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری به تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین شوێنی وه‌ك قه‌ڵا و پرد و شوێنه‌واری دێرین و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان له شار و شارۆچكه‌كان دروست كردووه و زیانی پێگه‌یاندوون.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا