چیتر روویداوە؟

بۆیلەر ئاگرى بەردایە بیناى ئەنجومەنى وەزیران

964+

ژووری هەواڵ

به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر لە بارەى هۆکارى ئاگرەکەى شەوى رابردووى بیناى ئەنجومەنى وەزیرانی کوردستان، ئاشكرای كرد، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی بۆیلەری گەرمکردنی ئاو هه‌ڵگیرساوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ بوتڵی غازی ناو چێشتخانه‌ی بیناكه‌ كارلێكی كردووه‌ و ئاگر هه‌ڵگیرساوه‌.

هاوشێوەى ژینگەپارێزانى قەزاى دوکان، کرێکارانى ژینگەپارێزى کۆمپانیای شکار لە چەمچەماڵ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مانیان لە کارکردن راگەیاند.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە 964ـى وت، “بەھۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، بەشێک لە رێگاکانی ناو شاری کەلار و رێگای گوندەکان و دەرەوەی شارەکان زیانیان بەرکەوتووە”
به‌ پێی خه‌مڵاندنی رێگاوبانی گه‌رمیان، بە بەهاى 700 ملیۆن دینار زیان بە رێگاوبانەکان گەیشتووە.