لە پیرمام

بەهۆی لێچوونی غاز ئاگر لەماڵێک بەربوو ژنێک گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد شەمزین –  هەولێر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شارەوانی پیرمام بەهۆی لێچوونی غاز ژێر زەمینی ماڵێک سووتاوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.

مقدم سمیر جەمیل بەرێوبەری بەرگری شارستانی قەزای پیرمام بۆ 964 وتی، “كاتژمێر 10:20 خولەكی بەر لە نیوەڕۆ ئاگادار كراینەوە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە هەیە، دوو تیم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت ژێرزەمینی خانوەیەکی 300 مەتری ئاگری گرتووە، دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە بۆمان دەرکەوت ئاگرەکە بەهۆی لێچوونی غاز روویداوە”.

بەرێوبەری بەرگری شارستانی قەزای پیرمام دەڵێت، “سەرەتای دروستبوونی ئاگرەکە ژنی ماڵەکە سووتا بوو، هاوسەرکەی ویستویەتی بیکوژێنێتەوە، بەڵام ئەویش دەست و قاچی سووتاوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 ژنەکە لەلایەن دراوسێکانی بردرابوو بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هۆکاری کاریگەری سووتانەکەی بۆ ئەو جلانەی لەبەری بووە گەڕاوەتەوە کە جلی کوردی بوون و مادەی نایلۆنی تێدابووە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی پیرمام چارەسەری بۆ کراوە و گواستراوەتەوە هەولێر، بەڵام ئەم ئێوارەیە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای زانکۆی سلێمانی چۆڵکرا

بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای زانکۆی سلێمانی چۆڵکرا