چەند کەشتیەک لە دەریای مارمەڕە. فۆتۆ: میدیای تورکیا
لە تورکیا
کەشتییەکی بارهەڵگر نووقم بوو
میدیا گۆران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکی بارهەڵگر بە شەش سەرنشینەوە لە دەریای مارمەڕە لە تورکیا نووقم بوو، تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی TRT هەبەری تورکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتیەکی بارهەڵگر بە شەش سەرنشینەوە لە دەریای مارمەڕەی تورکیا نووقم بوو، پارێزگاری بورسا مەحمود دەمیرتاش بە کەناڵەکەی راگەیاند، لە کاتژمێر 6:32 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیگناڵی فریاگوزاری و هاوکاری بەپەلەمان پێگەیشتووە، بەڵام لە کاتژمێر 7:13 هەموو سیگناڵەکان پچڕان، کەشتییەکە لە دەریای مارمەڕەی تورکیا بووە و ئێستاش بە هاوکاری 3 بەلەم و هێلیکۆپتەرێکی تیمی فریاگوزاری دەریایی بەدوای کەشتیە نووقمبووەکەدا دەگەڕێن و هەموو هەوڵێک بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکان دەدەن.