خۆماڵی نییە

نۆبەرەی تەرۆزی کەوتە بازاڕەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

نۆبەرەی تەرۆزی دوو مانگ پێش وادەی خۆی هاتە بازاڕەوە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی هەشت هەزار دینار دەفرۆشرێت.

چۆمان مەحمود میوەفرۆشێكی سلیمانییە و بە 964 وت، ئەمڕۆ نۆبەرەی تەرۆزیان بە دەست گەیشتوە و خواستێکی زۆری لەسەرە.

باسی لەوەش کرد، تەرۆزیەکە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتووە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی هەشت هەزار دینار دەفرۆشن.

ئەوەی خستەڕوو، ئێستا وەرزی پێگەیشتنی تەرۆزی خۆماڵی نییە و تا نزیکەی دوو مانگی دیکە ناکەوێتەوە بازاڕەوە، هەر بۆیە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.

نۆبەرەی هەنار کەوتە بازاڕەکانەوە

نۆبەرەی هەنار کەوتە بازاڕەکانەوە