ئامادەکاری بۆ بەرهەمی نوێ دەکات
محەمەد نەجاڕ دوای حەوت ساڵ گەڕاوەتەوە خوێندن
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هونەرمەند محەمەد نەجاڕ، ئامادەکاری بۆ بەرهەمی نوێ دەکات و دوای حەوت ساڵ دابڕانیش گەڕاوەتەوە خوێندن.
محەمەد نەجار لە قۆناغی منداڵیەوە خولیای گۆرانی وتنی هەبووە، ساڵی 2009 یەکەم بەرهەمی خۆی تۆمارکردووە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “کاری تازەم هەیە و کاتم نییە بەرهەمیانبهێنم، چونکە بەردەوام ئاهەنگی شەوانەم هەیە و لەهەمانکاتدا خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکانم پاش حەوت ساڵ دابڕان”.
محەمەد نەجار، بە گۆرانی بی بی خانم دەنگدانەوەی زۆر بوو لەناو خەڵک و ناسرا، ئەوەش وایکردووە ئەو بەرهەمە لای خۆی تایبەترین بێت.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح