"نەخۆشی دەرونی هەیە"

کەسێک لەسەر نوسینی دیواری ویستگەیەکی کارەبا دەدرێتە دادگا

964+

ژووری هەواڵ

دیوارەکانی حەوشەی وێستگەیەکی کارەبای سۆران، لەلایەن کەسێک بە بۆیاخی پەمپ نوسراوە و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئیدارەکەش دەڵێت، کەسێک کە “نەخۆشی دەرونی هەیە” ئەو کارەی ئەنجامداوە و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

ئە کەسەی کارەکەی ئەنجامداوە، لەسەر دیواری وێستگەی کارەبای 33ـی مۆبایلی دەروازەی سۆران ئەم وشانەی نوسیوە، “الله، محمد (د.خ) و محمد مهدی” ژمارەیەک دڵ و تیریشی دروستکردووە.

ئەمڕۆ پینجشەممە 8.2.2024، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری وێستگەکە سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆمارکراوە و دراوەتە دادگا، دەبێت دیوارەکان بە بۆیەی سپی بۆیاخ بکاتەوە و وەک جارانی لێبکاتەوە.

“لەبەر نالەباری کەشو هەوا تاوەکو ئێستا نەتوانراوە دیوارەکان بویاخ بکرێنەوە و ان شاء الله لە ماوەیەکی نزیکدا بویاخ دەکرێتەوە”، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران وا دەڵێت.

کێشەی کارەبای دوو ناحیه‌ی ئیداره‌ی سۆران چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای دوو ناحیه‌ی ئیداره‌ی سۆران چارەسەر کرا