وەرگرتنی نەوت لەلایەن چەند خێزانێکی کەمدەرامەت لە چەمچەماڵ.وێنە. چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ
لە چەمچەماڵ
100 خێزان نەوتی خۆڕاییان وەرگرت
964+
توانا نەقی
نەوت بەسەر 100 خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم دەرامەت لە چەمچەماڵ بە خۆڕایی دابەشکرا و حکەمەتی هەرێمیش دەڵێت بەردەوامن لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، توانیویانە بڕی 100 بەرمیل نەوت بەسەر 100 خانەوادەدا دابەش بکرێت کە خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەت و هەژاربوون.
ئەو نەوتەی دابەشکراوە بەسەر ئەو خێزانانەدا بڕەکەی 200 لیترە و واتا بەرمیلێک و بێ بەرامبەر دابەش کراوە.
دەشلێت، لە چوارچێوەی پرۆژە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز ئەو بڕە نەوتە دابینکرابوو.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا هەر بەردەوامە و تە رۆژی 31.1.2024 246 ملیۆن لیتر نەوت دابەش کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە بڕی 27 ملیۆن لیتر نەوت نێردراوە و دابەشکراوە.