لە زنجیرەیەک بەشدارە

زایەر عەبدوڵا: سینەمای کوردی بوژاوەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەرمەند زایەر عەبدوڵا بۆ مانگی رەمەزان بەشدارە لە درامایەکی نوێی مێژوویی و دەڵێت، ئەو فیلمە کوردیانەی پەرۆش بووین بۆ بینینیان ئێستا سەبر سەبر نمایش دەکرێن و سینەما بوژاوەتەوە.
بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ زنجیرە درامای “ئەدیابین”، کە زنجیرەیەکی مێژووییە و باس لە قەڵای هەولێر دەکات نمایش دەکرێت و کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانا رۆڵی تێدا دەبینن، زایەر عەبدوڵاش بەشدارە و لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “ماوەیەکی کەمە لە وێنەگرتن تەواو بووین، رۆلی بەهجەت پاشا دەبینم کارئەکتەرێکی سەرەکیە”.

زایەر عەبدوڵا باس لە سینەمای کوردی دەکات و دەڵێت، بوژاوەتەوە و جاران پەرۆش بووین بۆ بینینی ئەو فیلمە کوردیانەی بەشداری فێستیڤاڵە جیهانییەکانی دەکرد و ئێستا نمایش دەکرێن و خەڵک روو لە سینەماکان دەکەن.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح