دیمه‌نێك له وۆڕكشۆپهكه بۆ جوتیارانى ئاژه‌ڵدارى هه‌رێم... وێنه: كونسڵخانه‌ى هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم
ئاژه‌ڵه بیانیه‌کان 'به‌ناز و نیعمه‌ت به‌خێوده‌كرێن'
هانى جوتیاران ده‌درێت مه‌ڕ و مانگاى كوردى به‌خێو بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌كى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هانى جوتیارانى ئاڵژهدار ده‌دات له‌جیاتى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵى بیانى مه‌ڕ و مانگاى كوردى به‌خێوبكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانى شیر، چونكه ده‌ڵێت هه‌رچی ماده‌ى خامى شیره له‌هه‌رێم، له‌ده‌ره‌وه ده‌هێندرێت.
پ.د. یوسف محه‌مه‌د ساڵح بەرزنجی، مامۆستا لە كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان و دكتۆرا لە بۆماوەزانی و بەخێوكردن و چاككردنی ئاژەڵ، به 964ـى وت، به‌هاوكارى كونسڵخانه‌ى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر وۆڕكشۆپێكیان بۆ جوتیارانى خاوه‌ن پڕۆژه‌ى ئاژه‌ڵدارى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم ئه‌نجامداوه.
وتیشی “كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م پڕۆژانه ئه‌وه‌یه ماده‌ى خام له ناوخۆ به‌رهه‌م ناهێنن و له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆیان دێت”.
كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى ئاژه‌ڵداری بۆ به‌رهه‌مهێنانى شیر له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت به هاوكارى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم، دروستكراون و به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ش كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانى كه‌لار، باڵندا، مێرگه‌سۆر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
یوسف به‌رزنجى ئاماژه به‌وه ده‌كات، له وۆڕكشۆپهكه كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ى پێشتر خۆیان بۆ جۆتیاران باس كردووه، بۆیان روونكردوونه‌ته‌وه كه ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كان بۆ به‌خێوكردن و به‌رهه‌مهێنان گرنگترن.
وتیشی “مه‌ڕ و مانگاى كوردى و گامێش بۆ به‌رهه‌مهێنانى شیر زۆر باشن ئه‌گه‌ر بێت به پڕانسیپه زانستییه‌كان به‌خێو بكرێن”.
باس له‌وه‌شده‌كات كه زۆربه‌ى پڕۆژه ئاژهڵییهكانى هه‌رێم له ئاژه‌ڵى بیانى پێكهاتوون كه له وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و نیوزلاندن هێندراون و ده‌ڵێت “ئه‌و ئاژه‌ڵه بیانیانه به‌ناز و نیعمه‌تێكى زۆره‌وه بهخێودهكرێ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناز و نیعمه‌ته بدرێته ئاژه‌ڵى خۆماڵى پڕۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو تر ده‌بێت”.
ئامۆژگارى جوتیارانیش ده‌كات كه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ئالیك له‌ده‌ره‌وه بهێنن، با گه‌نمه‌شامی و سۆیا و وێنجه بچێنن و ئالیكیش لهوناوخۆ به‌ده‌ستبهێنن.