پێشتریش حاویهكانیان نه‌مابوون
شارەوانی قەرەداغ داوا له خه‌ڵك ده‌كات هۆشیاری ژینگه‌ییان هه‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به‌ده‌ست به‌شێكی هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى نیگه‌رانه كه پابه‌ندى پاكڕاگرتنى ژینگه نابن و زبڵ و پاشماوه‌كانیان به‌شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى فڕێده‌ده‌ن.
دوایین كار و چالاكی ئه‌و شاره‌وانییه پاككردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى گوندى گهرهزیله، كه به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ته‌مه‌نى پاككه‌ره‌وه زبڵ و پاشماوه فڕێدراوهكانى هاوڵاتیان كۆده‌كه‌نه‌وه.
دلیڤان عه‌لى سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، هاوڵاتیانى ئه‌و سنووره جاری یه‌كه‌میان نییه زبڵ و پاشماوه‌كانیان به‌وشێوه‌یه فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵكو پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌وه‌یان كردووه.
وتیشی “به‌هیوام خه‌ڵكى سنووره‌كه هۆشیار ببێته‌وه‌و هیچ نه‌بێت بیر له‌و ژینگه‌پارێزانه بكه‌نه‌وه، کە بێ گوێدانە ساردی و گەرمی کاری خۆیان ئەنجام دەدەن”.
پێشتریش سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى وتبوو، بۆ زۆربه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان حاویهیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زبڵى تێدا كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه حاویه‌كان ماون و زبڵهكهشیان به بڵاوى فڕێده‌ده‌ن.
دلیڤان عه‌لى، وتبووشی “له‌به‌شێكی ئه‌م گوندانه حاویه‌كان نه‌ماون و دزراون”.
له سنوورى قه‌ره‌داغ 86 گوند هه‌یه ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئۆڕانوس ئه‌نجام ده‌درێت و شاره‌وانیش چاودێری كاره‌كانى ده‌كات.