بۆ جاری هەشتەم
دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی بۆ هەفتەیەکی دیکە دواخست
964+
فەهمی نەبی
جارێکی دیکە دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بۆ 11.2.2024 دواخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی مادەکانی یەک، نۆ، 15، 22 و 36 لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبرد، ئەو مادانە پەیوەستن بازنەکانی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لەناو یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
سکاڵاکە لە لایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە.
بۆ جاری هەشتەمە دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە نادەستوری ئەو مادانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات.