حاسڵاتی ئەمڕۆ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا بانگهێشت کرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کردووە و داوای لێکۆڵینەوە لەسەر بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی عێراق دەکات.

دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت: دەستدرێژی ئەمریکا 16 کەژراو و 36 برینداری لێکەوتەوە و تا ئێستاش گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێندا بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی سوریا و عێراق دەکەین و دەشڵێت هێرشەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی واشنتۆنەوە بوو کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئونروا بۆ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت: تا ئەو کاتەی بتوانین پشتیوانی پەنابەرانی فەلەستینی بکەین، لە پۆستەکەم بەردەوام دەبم.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاوی کردەوە: لە سەرەتای جەنگەوە، سوپای ئیسرائیل هەزاران داواکاری سەربازەکانی پێگەیشتووە کە داوای بە هاوکاری دەروونی دەکەن.
ئەو نیشانانەی سەربازەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن کەمخەوی و دڵەڕاوکێ و ترسن.